لە كەركووك هێرش كرایە سەر بارەگایەكی حەشدی شەعبی

بینەر: (1.1K)

لە كەركووك هێرش كرایە سەر بارەگایەكی لیوای 16ی حەشدی شەعبی كە لە هێزێكی توركمانی حەشدی سەر بە رێكخراوی بەدر پێكهاتوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم 15ی ئادار، لە شارەدێی تازە لە باشووری كەركووك هێرشێكی ئاسمانی كرایە سەر بارەگای لیوای 16ی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی، بەگوێرەی زانیارییەكان بارەگاكە چۆڵ كراوە و كەس نەكوژراوە.

ئەو لیوایە لە میلیشیایەكی توركمان پێكهاتووە، كە سەر بە رێكخراوی بەدرە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *