لە دوای دەستبەكاربوونی كابینەی حكوومەتی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری رابردوو، دەستی بە هەڵمەتی داماڵینی چەكی نایاسایی كرد، داوای لە میلیشیاكان كرد بۆ چەكدانان و خۆیەكخستنەوەی لەگەڵ دامەزراوە تەناهی و سەربازییە فەرمییەكانی دەوڵەت، بەشی زۆری میلیشیاكان داواكەیان رەت كردەوە و ئەوان لە بری ئەوە رای دەگەیەنن كە توانا سەربازییەكانیان بەهێزتر دەكەن.
ئەبو حوسێن حمێداوی ئەمینداری گشتیی كەتیبەكانی حزبوڵای عێراق، دووپاتی كردەوە كە گرووپەكانی موقاوەمەتی عێراق رادەستكردنی چەكەكانیان رەت دەكەنەوە و رای گەیاند كە ئەوان روو لە بەهێزكردنی توانا و ئەمباری چەكەكانیان دەكەن، لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی كرد، بەردەوامیدان بە جیهاد و بەرپەرچدانەوەی دەژمنكاران، بەتایبەتی ئەو تاوانەی ئەمەریكا و سعوودیە ئەنجامیان دا، پێشهاتی مەترسیدارن ئاماژە بۆ دەست پێكردنی قۆناغێكی نوێ لە ناوچەكە دەكەن.
روونی كردەوە، ئەوەش پێویست بەوە دەكات دەستمان بە چەكەكانمانەوە بگرین و دەستبەرداری نەبین، بگرە پەرەی پێ بدەین و جبەخانەكان پڕتر بكەین و هەوڵی پاراوكردنی هێزەكانمان بدەین، لەگەڵ پابەندبوون بە رێوشوێنە تەناهییەكان و پاراستنی نهێنییەكان، بەپێی قەبارەی ئاڵنگارییەكانی هەن، بۆ بەرپەرچدانەوەی هەموو ئەوانەی لە شەڕەكانی ئەو قۆناغەدا خراپەكارن.
















Leave a Reply