دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ گرووپێكی چه‌كدار په‌لاماری ئاواره كورده گه‌ڕاوه‌كانی كۆبانێیان دا، له‌به‌رانبه‌ردا هاووڵاتییانی كورد ده‌ستیان دایه خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی توند و په‌لاماری فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه‌یان دا، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی سووریایش بۆ كپكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان ڕاگه‌یاند.
كۆبانێ یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی سووریا كه زۆرینه‌ی دانیشتووانی كوردن و به‌شێكه له ڕۆژئاوای كوردستان و كه‌وتووه‌ته ڕۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌به‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی پارێزگه‌ی حه‌له‌ب ئاشكرای كرد، كه ژماره‌یه‌ك له خۆپێشانده‌ران په‌لاماری فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبانێیان دا و هێزی زۆری ئاسایشی ناوخۆیش له شاره‌كه بڵاوه‌ی پێكراوه، تا دۆخی ته‌ناهی كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و پارێزگاری له موڵكی تایبه‌تی و گشتی خه‌ڵك بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه خۆپێشانده‌ران باره‌گه‌ی ئاسایشی ناوخۆی سووریایان له كۆبانێ ئاگرباران كردووه، به توندی سه‌ركۆنه‌ی ده‌ستدرێژكردن و په‌لاماردانی ئاواره گه‌ڕاوه‌كان ده‌كه‌ن.
فه‌رمانده‌یی ئاسایشی ناوخۆ له پارێزگه‌ی حه‌له‌ب له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كرده‌وه، كه بۆ كپكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له كۆبانێ تا كاتێكی نادیار ڕاگه‌یاندووه.
















Leave a Reply