بینەر:
(71)
ئەمڕۆ دووشەم 3ی ئابی 2026، عەمید محەمەد کەرەمی فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی کرد و ڕای گەیاند، هێزەکانیان لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە لە چاوەڕوانیی هەر هەڵەیەکی دوژمناندان و ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەیەکی توند. ئەم هەڕەشانە لە کاتێکدان کە هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان بۆ سەر بارەگای حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان بەردەوامن.
کەرەمی لە پۆستێکدا لە تۆڕی “ئێکس” نووسیویەتی، هێزەکانیان کە لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە جێگیرن، لە چاوەڕوانیی هەر هەڵەیەکی دوژمنانی دەرەوەی ناوچەکە و گرووپە چەکدارەکاندایە.
ناوبراو دووپاتی کردەوە، بارەگای حەمزە سەید شوهەدا، بەهۆی چاودێریی هەواڵگری و ئامادەیی ئۆپراسیۆنی و سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیا و زانستی نوێ، ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەیەکی یەکلاکەرەوە بەرانبەر هەر هەڕەشەیەک.
















Leave a Reply