ده‌سته‌ى گشتى كه‌شناسى عێراق هۆشداریى له شه‌پۆلێكى به‌هێزى بارانبارین ده‌دات و پێشبینى ده‌كات له هه‌ندێك شارى عێراق هێنده به‌هێز بێت پێویستى به ئاماده‌باشى هه‌بێت چونكه پێشبینى كۆبوونه‌وه‌ى ئاوێكى زۆر ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنجى كانوونى دووه‌م، ده‌سته‌ى گشتى كه‌شناسى عێراق پێشبینى ده‌كات، گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره له كه‌شوهه‌وا رووبدات و شهپۆڵێكى بارانبارین ته‌واوى شاره‌كانى عێراق بگرێته‌وه. كه‌شناسى عێراق ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه شه‌پۆله‌كه سبه‌ى شه‌موو شه‌شى كانوونى دووه‌م ده‌ست پێ ده‌كات و ماوه‌یه‌كى زۆر ده‌خایه‌نێ و ته‌واوى شاره‌كانى عێراق ده‌گرێته‌وه.
له راگه‌ینراوه‌كه‌ى كه‌شناسى دووپاتى ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، بارانه‌كه له هه‌ندێك شوێن هێنده به‌هێز و به‌خوڕ ده‌بێت، پێویسته ئاماده‌باشى بۆ بكرێت. چونكه ئاستى ئاو له هه‌ندێك ناوچه كۆده‌بێته‌وه، به تایبه‌تى له دۆڵ و لێژییه‌كان، یان ئه‌و ناوچانه‌ى ئاوه‌ڕۆیان سنوورداره. هه‌روه‌ها هه‌ندێك كات بایهكى به‌هێزى له‌گه‌ڵ ده‌بێت. له كاتى بارینهكهیش ئاستى بینینى ئاسۆیى نزم ده‌بێته‌وه. له به‌شێك له ناوچه‌كانیش ته‌رزه ده‌بارێت.
















Leave a Reply