میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له عێراق چوونه‌ته نێو دۆخی بێده‌نگییه‌كی تاكتیكییه‌وه دوای شه‌وێكی پڕ له ئاگر و به ئامانجگرتنی بنكه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، سه‌رجه‌میان تووشی شۆك بوون دوای مه‌رگی خامنه‌یی، ئه‌مه‌یش هانیان ده‌دا ده‌ست به جۆرێك له تۆڵه‌كردنه‌وه بكه‌نه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی دووباره ده‌توانن گفتوگۆ و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رانی پاسداران ئه‌نجام بده‌ن.
ڕۆژنامه‌ی “شه‌رق ئه‌وسه‌ت” بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئێسته پشتیوانان و میلیشیاكانی ئێران له عێراق وه‌ك دوورگه‌یه‌كی دابڕاون بێ ئه‌وه‌ی بتوانن پێوه‌ندی به پاسداران بكه‌ن، تا ئاگه‌داری جه‌نگی داهاتوو و پلان و ئامانجه‌كانی داهاتوویان بن، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاسان نییه تا به‌دی بهێنن، دوای ئه‌وه‌ی پاش مه‌رگی خامنه‌یی ده‌ستیان به هه‌ڵدانی مووشه‌كی ناڕێكخراو و هه‌ڕه‌مه‌كی كرد، هه‌ركه‌سێك درۆنی هه‌بێ ده‌توانێ به‌هه‌مانشێوه درۆن له هه‌ولێر تا سه‌ماوه هه‌ڵداته ئاسمانه‌وه.















Leave a Reply