شاندی ئێران لە بەری پاكستان بەرەو قەتەر دەچێت

بینەر: (782)

ئاژانسە فەرمییەكانی ئێران ئاشكرای دەكەن، شاندی دانوستاندنكاری ئێران بە سەرۆكایەتی محەمەد باقر قالیباف بەرەو قەتەر دەچێت، لەوێ‌ تاوتوێی هەڵگرتنی سزاكانی سەر ئێران دەكەن، ئەمە لە كاتێكدایە رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریكی ئاشكرای كردووە، ئەمەریكا رەزامەندیی داوە سزای سەر 12 ملیار دۆلاری ئێران هەڵبگرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 25ی ئایار، ئاژانسی میهر و ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی ئاشكرایان كردووە، شاندێكی ئێران بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ میری قەتەر بەرەو دەوحە بەڕێ‌ كەوتووە، بڕیارە لەوێ‌ تاوتوێی وەستاندنی جەنگ و هەڵگرتنی سزاكان بكەن.

بەگوێرەزی زانیارییەكانی میهر، شاندەكە لە محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە، عەبدولناسر هیمەتی سەرۆكی تیمی دانوستاندنی ئێران پێكهاتووە.

هەر ئەمڕۆ رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریكی ئاشكرای كرد، ئەمەریكا رەزامەندیی داوە بۆ ئەوەی سزای سەر 12 ملیار دۆلاری ئێران هەڵبگیرێت و هەروەها گەرووی هورمزیش بە چەند قۆناغێك بكرێتەوە.

پێشتر دوو گەڕی دانوستاندن لە پاكستان بەڕێوەچوو، هەرچەندە بەگوێرەی زانیارییەكان، ئێستەیش پاكستان رۆڵی ناوبژیوانی دەگێڕێت، كەچی قەتەریش هاتووەتە ناو دانوستاندن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *