سەرچاوەیەك: هەفتەی داهاتوو زەیدی سەردانی سعوودیە دەكات

بینەر: (73)

بڕیار بوو لە دوای توركیا لە كۆتایی هەفتەی رابردوو عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی سعوودیە بكات و چاوی بە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە بكەوێت و چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ بكەن، بەڵام بەهۆی هێرشە هاوبەشەكەی سعوودیە و ئەمەریكا لە چوارشەمی رابردوو بۆ سەر چەند بارەگەیەكی حەشدی شەعبی سەردانەكە دوا خرا، سەرچاوەیەك ئاماژە دەكات هەفتەی داهاتوو زەیدی دەچێتە سعوودیە.

سەرچاوەیەكی ئاگەدار ئاماژەی كرد كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو زەیدی سەردانی سعوودیە بكات، رۆژانی رابردوو چەندان پێوەندیی لایەنی ناوچەكە و نێودەوڵەتی و سیاسیی ناوخۆیی هەبووە بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی نێوان بەغدا و ریاز و ئەو هەوڵانە سەركەوتوو بوونە.

بەپێی سەرچاوەكە، بەهۆی ئەو هەوڵانەوە بڕیار درا سەردانی زەیدی بۆ سعوودیە بكەوێتە هەفتەی داهاتوو و تیایدا رێككەوتن لەسەر چەند دۆسیەیەكی تەناهی و ئابووری و وەبەرهێنان دەكرێت، هاوكات سعوودیە بەڵێنی داوە لە میانی سەردانەكەی زەیدی بۆ ریاز، بەڵگەی بۆ بخاتە روو كە لە خاكی عێراقەوە هێرشی كراوەتە سەر.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *