سووریا هۆشداریی بەپەلە لە ئەگەری لافاو و بەرزبوونەوەی ئاوی فورات دەدات

بینەر: (893)

ئەمڕۆ دووشەم 25ی ئایاری 2026، وەزارەتی فریاگوزاری و بەڕێوەبردنی کارەساتەکان لە سووریا، هۆشدارییەکی بەپەلەی لە ئەگەری دروستبوونی لافاو لە ڕووباری فورات دا، ئەوەش دوای کردنەوەی دەرگاکانی بەنداوی ڕووبارەکە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕای گەیاند، بڕیار دراوە قەبارەی بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی فورات زیاد بکرێت بۆ 1500 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ڕووبارەکە بۆ زیاتر لە دوو مەتر لەسەرووی ئاستی ئاسایی خۆیەوە، لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی یەک مەتری تر لە سەعات و ڕۆژەکانی داهاتوودا.

وەزارەتی فریاگوزاریی سووریا داوای لە دانیشتووانی پارێزگاکانی ڕەققە و دێرەزوور کرد کە لەسەر کەنارەکانی ڕووبارەکە دەژین، ڕێکاری خۆپارێزی بگرنە بەر. جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستیی چۆڵکردنی دەستبەجێی ماڵ و دوکانەکانی ناوچە نزمەکان، و گواستنەوەی خێزانەکان، ئاژەڵەکان و ئامێرەکان بۆ ناوچە بەرز و ئارامەکان.

هەروەها وەزارەتەکە لە ڕێنماییەکانیدا فەرمانی داوە بە وەستاندنی جووڵەی بەلەم و کەشتییە بچووکەکان، بەکارنەهێنانی پردە خۆڵییەکان، و قەدەغەکردنی مەلەکردن بەتەواوی لە ڕووبارەکەدا لەم ماوەیەدا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *