سبەی كێشەی باكور و رۆژئاوای كوردستان لە پەرلەمانی ئەوروپا گەنگەشە دەكرێت

بینەر: (1.2K)

سبەی گفتوگۆیەكی تایبەت لە پەرلەمانی ئەوروپا كە تیشك دەخاتە سەر دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا، هەروەها پرۆسەی ئاشتی لە باكوری كوردستان و توركیا بەڕێوە دەچێت، سێ سەركردەی كورد بەشداریی تێدا دەكەن.

بڕیارە سبەی 25ـی شوبات، لە پەرلەمانی ئەوروپا گفتوگۆیەكی گرنگ لەسەر پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و دوایین پێشهاتە سەربازی و سیاسییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان بكات، ئەم گفتوگۆیە هەنگاوێكی تری كرانەوەی دنیایە بەڕووی كێشەكانی كورددا.

بەپێی زانیارییە میدیاییەكانی رۆژئاوای كوردستان، هەریەكە لە ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی فەرمانگەی پێوەندییە دەرەكییەكانی ئیدارەی خۆسەر، میدحەت سانجار ئەندامی شاندی ئیمراڵی و ڕۆهلات عەفرین فەرماندەی یەكینەكانی پاراستنی گەل “یەپەژە” بەشداریی بكەن.

لە كۆبوونەوەكەدا ئەم سێ كەسە دیارەی باكور و رۆژئاوای كوردستان بەشداری دەكەن و گوتاریان دەبێت.

بەپێی زانیارییەكان ئیلهام ئەحمەد لە گوتارەكەیدا باسی وردەكاریی رێككەوتنەكەیان لەگەڵ حكوومەتی سووریا دەكات، هاكات میدحەت سانجاریش تیشك دەخاتە سەر پرۆسەی ئاشتی لە نێوان لە نێوان كورد و تورك لە توركیا، دواتریش هاوكات، ڕۆهلات عەفرین باس لە بابەتی تێكەڵبوونی هێزەكانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا و ڕۆڵی ژنان و نەبوونی باوەری حكوومەتی كاتی سووریا بە ژنان دەكات.

دوای هێرش و پەلامارەكانی گرووپە چەكدارەكانی سەربە حكوومەتی كاتیی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، وڵاتان هاتنە دەنگ، بەتایبەت فڕەنسا و ئەمەریكا دەوریان هەبوو لە راگرتنی ئەو هێرشانە و فشار خستنەسەر بەرپرسانی دیمەشق، ئێستەش قۆناغێكی تری كرانەوە بەڕووی كورددا لە دنیادا دروست بووە و وڵاتان زیاتر باس لە كێشەی كورد دەكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *