بینەر:
(1.4K)
سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق ئاشكرای كرد، كه به‌منزیكانه كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات و سه‌رجه‌م پۆسته به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه.
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 287ی هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی كه حزبه شیعه‌كانی عێراق له‌خۆ ده‌گرێت، عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق دووپاتی كرده‌وه، كه به‌منزیكانه ته‌واوكاری كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كات، تا متمانه‌یان پێ بدرێ و بخرێنه ده‌نگدانه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه دوێنێ دووشه‌م تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وامی هه‌بوو و له ماڵی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق به ئاماده‌بوونی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی و عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق ئه‌نجام درا.
















Leave a Reply