وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد، پێویسته گه‌رووی هورمز به هه‌ر جۆرێك له جۆره‌كان بكرێته‌وه، ئه‌مه‌یش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ گرژییه سه‌ربازییه‌كان و بۆردمانكردنی به‌له‌م و سه‌كۆیه‌كی هه‌ڵدانی مووشه‌كی ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و زیادبوونه‌وه‌ی گرژییه سه‌ربازییه‌كان.
ماركۆ رۆبیۆ له لێدوانی بۆ ڕۆژنامه‌وانان له كاتی سه‌ردانی بۆ شاری جایبۆری هیندی گوتی، گه‌رووه‌كان پێویسته كراوه بن و به هه‌ر جۆرێك له جۆره‌كانیش ده‌بێ بكرێنه‌وه و بۆ هه‌میشه‌یی به كراوه‌یی بمێننه‌وه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی بۆ ڕۆژنامه‌وانان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا باسی له دانوستانه‌كان كرد و گوتی، تا ئێسته‌یش گفتوگۆكان له‌باره‌ی گه‌یشتنه داڕشتنی كۆتایی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وامی هه‌یه و ئه‌و پرۆسه‌یه‌یش چه‌ند ڕۆژێك ده‌خایه‌نێت.
















Leave a Reply