حوسییەكان هێرش دەكەنە سەر كەشتییەكی نەوتبەری سعوودیە

بینەر: (1.3K)

هاوكات لەگەڵ وەستانی كاتیی شەڕی سەربازیی ئێران و ئەمەریكا، حووسییەكانی یەمەن لە گوشاركردن لە سعوودیە بەردەوامن، ئەوان بۆ سووككردنی گوشارەكان لە یەمەن شەڕی سعوودیەیان راگەیاندووە، ئەمڕۆ بە مووشەك هێرشیان كردە سەر كەشتییەكی نەوتبەری ئەو وڵاتە.

حووسییەكان لە بەیاننامەیەكدا دووپاتیان كردەوە كە لە چەند ناوچەیەكی یەمەن، بە درۆن و مووشەكی بالیستی گردبوونەوەی سەربازیی هێزەكانی حكوومەتی یەمەنیان كردووەتە ئامانج، لە ناوچە كەناراوەكان یەنبوع لەسەر دەریای سوور، بە مووشەكی بالیستی هێرشیان كردووەتە سەر كەشتییەكی نەوتبەری سعوودی.

شایەنی باسە حووسییەكانی یەمەن لە 20ی تەمووزی رابردوو گەمارۆی دەریاییان لەسەر سعوودیە راگەیاند و تا ئێستە چەند جارێك هێرشیان كردووەتە سەر كەشتییەكانی لە دەریای سوودر و دامەزراوە نەوتییەكانی لەناو سعوودیە، جیا لە بۆردمانكردنی درۆنی و مووشەكی مۆڵگە و گردبوونەوەی سەربازیی حكوومەتی یەمەن كە سعوودیە پاڵپشتی دەكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *