تۆم باراك: سەركۆنەی ئەو هێرشە دەكەین كە كرایە سەر هاوڕێ و هاوبەشە كوردە بەنرخەكەمان مەسروور بارزانی

بینەر: (1.0K)

تۆم باراك نێردەی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری عێراق و سووریا بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشەی كرد كە كرایە سەر نووسینگەی تایبەتی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ دووشەم 17ی ئاب، تۆم بەراك نێردەی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری عێراق و سووریا لە پەیامێكدا لە X نووسیویەتی: ئێمە بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشە دەكەین كە كرایە سەر هاوڕێ و هاوبەشە كوردە بەنرخەكەمان، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و نووسینگەكەی لە هەولێر.

ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە ئەم جۆرە دەستدرێژییە دژ بە هاوپەیمانە كوردە جێمتمانەكانمان بە هەموو شێوەیەك قبووڵ نەكراوە و هەڕەشەیەكی راستەوخۆیە بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەكە. ئێمە چاوپۆشی لەم دوژمنكارییانە ناكەین و لێیان بێدەنگ نابین.

” ئێمە پشتیوانیی تەواو لە سەركردایەتیكردنی عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەین لە پێناو گێڕانەوەی سەروەریی تەواوەتیی عێراق و دەستەبەركردنی ئەوەی سەرجەم چەك و هێزە ئەمنییەكان لە ژێر دەسەڵات و كۆنتڕۆڵی دەوڵەتی عێراقدا بمێننەوە” باراك وا دەڵێ‌.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *