بینەر:
(1.7K)
بەیانی ئەمڕۆ سێشەم لە ڕێگەی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە، هێرش كرایە سەر بنكەی سەربازی ئەمەریكا لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بەگوێرەی زانیارییەكانیش درۆنەكە تێكشكێنراوە و هێرشەكە هیچ زیانێكی لێ نەكەوتووەتەوە.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی هەولێر بۆ ئاژانسی “ڕۆیتەرز” بڵاوی كردووەتەوە، بەیانیی ئەمڕۆ لە ڕێگەی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان، هێرش كرایە سەر بنكەی سەربازیی ئەمەریكا لە نزیك فڕۆكەخانەی مەدەنی هەولێر.
سەرچاوەكە هیچ زانیاریەكی تری لەوبارەیەوە نەخستووەتە ڕوو، بەڵام زانیارییەكان هێما بۆ تێكشكاندنی درۆنەكە دەكەن، چونكە لەوەتەی سیستمی سیڕۆم لە هەولێر گیركراوە و لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوویش زۆربەی ئەو هێرشانەی كرانە سەر هەولێر، ئەو سیستمە بە خێرایی كاری كردووە و لە ئاسمانەوە تێكیشكاندوون.















Leave a Reply