ڕۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكرێ كه به‌ریتانیا یه‌كێك له كه‌شتییه فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كانی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری ئاسمانی ناوچه‌كه ڕه‌وانه بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فڕه‌نسا ئاماده‌یی ده‌ربڕیووه كه هێزی ده‌ریاییش بنێرێته ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گرژییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئاشكرای كرد، كه كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئێچ ئێم ئێس پرێنس ئۆف وێلز به‌ره‌و جه‌مسه‌ری باكور ده‌ڕوات، بۆ به‌شداریكردن له مانۆڕه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی له‌و ناوچه‌یه، ئه‌مه‌یش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه یه‌ك كه‌شتی به‌ریتانی ئه‌ركی به‌رگریكردن له قوبرس ده‌گرێته ئه‌ستۆ و تا هه‌فته‌ی داهاتوویش ناگاته ناوچه‌كه.
له ڕۆژی شه‌مووی ڕابردووه‌وه حكوومه‌تی به‌ریتانیا كه‌شتییه فڕۆكهههڵگرهكهی خسته ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه بۆ جووڵه‌كردن، به‌مشێوه‌یه‌یش له ماوه‌ی پێنج ڕۆژ خۆی ئاماده كرد، له كاتێكدا پێشتر دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانی پێ ده‌كرا له 14 ڕۆژ ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واو ده‌كرد، ئه‌مه‌یش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرا كه‌شتییه‌كه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنێردرێت، بۆ پاراستنی بنكه‌ی هێزه‌كانی ئاسمانی به‌ریتانیا به ناوی “ئهكرۆتیری” له قوبرس.
به گوێره‌ی لێدوانی وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا، فه‌رمان به گۆڕینی ئاراسته‌ی كه‌شتییه‌كه نه‌دراوه و هه‌میشه‌یش ئه‌و كه‌شتییه له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدابووه و توانراوه كاتی ئاماده‌بوونیشی كه‌متر بكرێته‌وه، به گوێره‌ی ئه‌و فه‌رمانه‌ی كه پێی ده‌كرێت. ئێسته به‌ریتانیا بڕیاریداوه ته‌نیا كه‌شتی تێكشكێنه‌ری دراگۆن له جۆری 45 ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه بكه‌ن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به‌ر له چوارشه‌می ئه‌و هه‌فته‌یه له به‌نده‌ری پۆرتسمۆس جووڵه بكات و گه‌یشتنیشی بۆ ئاوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌فته‌یه‌كی ده‌وێت.















Leave a Reply