بارەگایەكی حەشدی شەعبی لە بەغدا سووتا

بینەر: (741)

میدیای عێراقی بڵاوی كردووەتەوە، لە بەغدا دوو ئاگر كەوتوونەتەوە، یەكێكیان لە بارەگایەكی سەربە سوپاسالاری میلیشیای حەشدی شەعبییە.

ئەمڕۆ دووشەم 26ی ئایار، ماڵپەڕە عێراقییەكان بڵاویان كردووەتەوە، لە بەغدا دوو ئاگر كەوتوونەتەوە كە یەكێكیان كۆگەیەكی كەلوپەلی ناو ماڵە لە ناوچەی بەغدا جەدیدە سووتاوە، بەڵام توانراوە لەلایەن بەرگریی شارستانی كۆنترۆڵ بكرێت.

وەك سەرچاوەكان باسیان كردووە، ئاگرەكەی تر لە بارەگایەكی میلیشیای حەشدی شەعبیە لە شەقامی ئەبونەواس، روونكردنەوەی ئەوەیش دراوە كە بارەگاكە سەربە سوپاسالاری حەشدی شەعبییە. لەبارەی زیانەكان دووپاتی ئەوە دەكرێتەوە، لە هەردوو رووداوەكەدا هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

لە ماوەی رابردوودا چەندان هێرشی نەناسراو دەكرایە سەر بارەگاكانی میلیشیای حەشدی شەعبی، زۆرجار گومان لە هێزەكانی ئەمەریكا دەكرا، بەڵام هیچ روونكردنەوەیەك لەسەر هۆكارەكەی ئەمڕۆ نەدراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *