سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد، سه‌رجه‌م باره‌گه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری پارێزگه‌ی دیاله چۆلكران و هۆكاره‌كه‌یشی بۆ فڕینی فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو به ئاسمانی پارێزگه‌كه گه‌ڕانده‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ “شه‌فه‌ق نیوز” گوتی، وه‌ك ڕێوشوێنێكی خۆپارێز و جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كان، له ئه‌نجامی بینینی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی نه‌ناسراو له ئاسمانی دیاله، كه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵدان بۆ زانینی ناسنامه‌ی فڕۆكه‌كه، به‌ڵام نه‌توانراوه پێی بزانرێت. چه‌كدارانی حه‌شد له باره‌گه‌كانیان له دیاله ده‌ستیان به جموجۆڵی خێرا كرد.
زیاتر گوتی، بۆ خۆپاراستن و سه‌لامه‌تی چه‌كداران، سه‌رجه‌م باره‌گه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری پارێزگه‌ی دیاله به په‌له چۆلكران.
له كۆتایی مانگی تهمووز/یۆلیۆی ڕابردوو، له ئه‌نجامی بۆردمانی چڕی باره‌گه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه له چه‌ندان پارێزگه‌ی عێراق، به‌لای كه‌مه‌وه 20 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران و 32ی تریش برینداربوون.
















Leave a Reply