ئەمڕۆ دووشەم چواری ئایاری 2026، فەرماندەییی ناوەندیی سوپای ئەمەریکا ڕای گەیاند کە شەش بەلەمی ئێرانیان تێکشکاندووە لە کاتێکدا هەوڵی هێرشکردنە سەر کەشتییە بارهەڵگرەکانیان داوە.
لە بەیاننامەیەکدا فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریکا ئاماژەی بەوە دا، “لە گەرووی هورمز ڕێڕەوێکمان کردووەتەوە بۆ زامنکردنی جووڵەی کەشتیوانی و لە هەمان کاتیشدا بەردەوام دەبین لە سەپاندنی گەمارۆ بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا.”
هەروەها دووپاتی کردەوە، سوپای پاسدارانی ئێران مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان ئاراستەی کەشتییە بازرگانییەکان کردووە، بەڵام ئێمە پارێزگاریمان لێ کردوون. ڕوونیشی کردەوە کە “پڕۆژەی ئازادی”، ئۆپراسیۆنێکی بەرگرییە و لەو چوارچێوەیەدا کەشتیی تێکشکێنەری دژەمووشەکی بالیستییان بڵاو پێ کردووە.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا فەرماندەیییەکە ئەوەشی خستە ڕوو، ئەو کەشتییانەی لە ناو ئاوەکانی کەنداودان سەر بە 87 وڵاتی جیاوازن، بۆیە داوا لە کەشتییەکان دەکەین لەو ڕێڕەوە سەلامەتەوە لە گەرووەکەدا تێپەڕ بن.
















Leave a Reply