ئەمەریكا باڵوێزخانەی خۆی لە كوێت داخست

بینەر: (1.5K)

باڵوێزخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە كوێت ئاشكرای كرد، بە ڕوانین لە گرژییە بەردەوامەكانی ناوچەكە، بڕیارمان بە داخستنی باڵوێزخانەكەمان تا كاتێكی نادیار دا.

باڵوێزخانەكە لە ئەكاونتی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس نووسیویەتی، ئیتر باڵوێزخانەكەمان تا كاتێكی نادیار لە كوێت دادەخرێت، بەو هۆیەوە تەواوی دیدارەكان لە كونسوڵگە واتە بۆ كاری ئاسایی و بە پەلە سەرجەمیان ڕەت دەكرێنەوە، پێویستە ئەوانەی وادەی دیداریان هەیە سەردانمان نەكەن.

لە بەشێكی تری پۆستەكەدا هاتووە، لە كاتی ئاساییبوونەوەی دۆخەكە و كردنەوەی دووبارەی باڵوێزخانەكەمان لە كوێت، سەرجەم هاووڵاتییان ئاگادار دەكەینەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *