هاوكات لەگەڵ ئامادەسازی بۆ شەڕ و هێرشكردنە سەر ئێران، لەناو گوشار و هەڕەشەیەكی زۆری سەربازی و ئابووری و دارایی ئەمەریكا بۆ سەر ئەو وڵاتە، شەڕێكی سەختی دەروونی لە دژی ئێران بەڕێوە دەچێت، ئەمڕۆ دووشەم ئێرانییەكان لە تەواوی وڵاتەكە پەیامێكی نادیار و سەیری مۆبایلیان پێ گەیشتووە، وەك میدیا فەرمییەكانی ئێران بڵاویان كردەوە.
روونیان كردەوە، چەندان كەس لە تەواوی ئێران پەیامێكی نووسراویان بەدەست گەیشتووە و تیایدا هاتووەی، “سەرۆكی ئەمەریكا پیاوی جێبەجێكردنە و چاوەڕوان بن و سەیر بكەن”، پەیامەكە لە دوای هەڕەشەكانی ئەمەریكا دێت بە ئەنجامدانی هێرشێكی فرەوانی سەربازی بۆ سەر ئێران لە حاڵەتی شكستهێنان یان بەربەست تێكەوتنی دانوستانەكان، هاوكاتیشە لەگەڵ ناڕەزایەتیی قوتابیانی زانۆكانی تاران و مەشهەد، كە چەند رۆژێكە دەستی پێ كردووە.
لای خۆیەوە رۆژنامەی “نیویۆرك تایمز”ی ئەمەریكی ئاماژە دەكات كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بە راوێژكارەكانی راگەیاندووە كە تاوتوێی ئەنجامدانی هێرشێكی فرەوانی سەربازی بۆ سەر ئێران دەكات لە چەند مانگی داهاتوو بە مەبەستی ناچاركردنی سەركردەكانی ئێران بۆ دەستبەرداربوونی دەسەڵات لە حاڵەتی شكستهێنانی چارەسەری دیپلۆماسی.















Leave a Reply