بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌م شاند و نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له ئیسرائیل و لبنان گه‌ڕێكی تری دانوستانی ڕاسته‌وخۆ له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێكدادانه‌كان له نێوان ئیسرائیل و میلیشیاكانی حزبوڵا كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانیان ده‌كرێ، به‌رده‌وامی هه‌یه.
پێشتر له كۆتایی حوزه‌یران/یۆنیۆ ته‌لئه‌ڤیڤ و به‌یرووت به ناوه‌ندگیری ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن، كه ڕێگه بۆ ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی خۆش ده‌كات، به‌ڵام حزبوڵا پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌بوو و به‌رده‌وام بوو له په‌لاماردانی ئیسرائیل، ئه‌مه‌یش وای كرد، كه هێزه‌كانی ئیسرائیل وه‌ڵامیان هه‌بوو و گرژی و پێكدادانه‌كان درێژه بكێشن.
له كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو، ئیسرائیل گه‌وره‌ترین و قورسترین شه‌پۆلی هێرشكردنه سه‌ر حزبوڵای له لبنان ئه‌نجام دا، له‌وكاته‌وه‌ی كه دوای هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ دژی ئێران، دژی حزبوڵایش وه‌ستانه‌وه.
















Leave a Reply