بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م باڵوێزی ئیسرائیل و باڵوێزی لبنان له ئه‌مه‌ریكا له ته‌لاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به به‌شداری ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئاشتی و ڕاگرتنی جه‌نگ له لبنان كۆ ببنه‌وه.
له كارنامه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌عات 11 به كاتی واشنتن كه ده‌كاته سه‌عات شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌كاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به به‌شداری ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆی ئاشتی له نێوان لبنان و ئیسرائیل به به‌شداری یێچیل لایته‌ر باڵوێزی ئیسرائیل له واشنتن و نه‌دا حه‌میده باڵوێزی لبنان له ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌درێت.
دانیشتنی باڵوێزی هه‌ردوو وڵات بۆ ئه‌وه‌یه كه هێرش و بۆردمانه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باشووری لبنان بوه‌ستێنرێت و هاوكات سنوورێكیش بۆ حزبوڵای لبنانی دابنرێت كه لبنانی كردووه‌ته مۆڵگه‌ی خۆی و به‌رده‌وام له‌و وڵاته‌وه په‌لاماری ئیسرائیل ده‌دات.
هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا و ئێران ئاگربه‌ستێكی دوو هه‌فته‌ییان ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌مه لبنانی نه‌گرتووه‌ته‌وه و هێرشه‌كانی ئیسرائیل له ڕێی وشكایی و ئاسمانییه‌وه بۆ سه‌ر حزبوڵا له باشووری لبنان به‌رده‌وامی هه‌یه، زۆرێك له وڵاتان داوایان كرد كه لبنانیش به‌شێك بێت له ئاگربه‌ست، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ئه‌مه‌یان به ته‌واوی ڕه‌ت كرده‌وه.
















Leave a Reply