مایكڵ ریگه‌س، جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، له هه‌ولێر په‌یامێكى تر‌ى ناڕه‌زایى به عێراق دا له‌سه‌ر بوونى میلیشیاكانى عێراق و گوتى، “داوا له هاوپه‌یمانه‌كانمان ده‌كه‌ین، به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین بۆ رێگه‌نه‌دان به‌و میلیشیا ئێرانییانه‌ى له عێراقن”. ئه‌مه‌یش سێیه‌م په‌یامى ناڕه‌زایى ئه‌مه‌ریكایه له دژى میلیشیاكانى عێراق له ماوه‌ى دوو رۆژدا ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، سێى كانوونى یه‌كه‌م، مایكڵ ریگه‌س جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له كاتى كردنه‌وه‌ى باڵه‌خانه‌ى نوێى كونسوڵگه‌ى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، باسى له میلیشیاكانى عێراق كرد و گوتى، “داوا له هاوپه‌یمانه‌كانمان ده‌كه‌ین به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین بۆ رێگه‌نه‌دان به‌و میلیشیا ئێرانییانه‌ى له عێراقن، تا سه‌قامگیرى له‌ناوبرن و پێشێلى سه‌روه‌ریى عێراق بكه‌ن”.
جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا گوتیشى، “ئه‌مه‌ریكا له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه عێراقییه‌كان كار ده‌كات بۆ پاراستنى سه‌روه‌ریى عێراق و له‌ناوبردنى تیرۆر”. دووپاتیشى كرده‌وه، بوونى هه‌رێمی كوردستانى به‌هێز، پاڵپشتى سه‌ره‌كییه له پێوه‌ندیى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق.
















Leave a Reply