دوای دەست پێكردنی هەڵمەتە سەربازییەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 28ی شوباتی رابردوون تاران پەنای بۆ داخستنی گەرووی هورمز برد، ئەمەریكا جیا لە سەپاندنی گەمارۆیەكی دەریایی بەسەر بەندەرەكانی ئێران بۆ ناچاركردنی بۆ كردنەوەی گەرووەكە، پلانێكی دەست پێ كردووە بۆ رزگاركردنی ئەو كەشتییانەی لە گەرووەكە گیریان خواردووە، كۆریای باشوور دەڵێت ئاگر لە كەشتییەكیان كەوتووەتەوە.
ئەمڕۆ پەرەسەندنێكی نوێ لە دۆخی كەنداو و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێوەندیدار بە شەڕ و ململانێی ئێران و ئەمەریكا رووی دا، كاتێك ئەمەریكا دەستی بە جێبەجێكردنی پلانێك بۆ ئازادكردنی كەشتییە بازرگانییە گیرخواردووەكان لە گەرووی هورمز بە زەبری هێز كرد، هاوكات كۆریای باشوور رای گەیاند كە لە دوای تەقینەوەیەك، ئاگر لە كەشتییەكی بەر بووە.
وەزارەتی دەرەوەی كۆریای باشور ئەمڕۆ دووشەم دووپاتی كردەوە كە دوای ئەو ئاگرەی لە كەشتییەكە كەوتووەتەوە، لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكەی و زیانەكانی بەر كەشتییەكە و تیمی كەشتیوانی كە لە 24 كەس پێك هاتووە، كەوتووە.
















Leave a Reply