چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرایان كرد، كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به مووشه‌كێك و پێنج درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، ئه‌مه‌یش به گه‌وره‌ترین هێرش داده‌نرێ كه له دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگ بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌كه ئه‌نجام درا بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌غداوه بۆ ڕۆیته‌رز دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م بینیوویه‌تی كه سێ درۆنی ئاراسته‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كراون، دوو له‌وانه سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی سیڕام خستوویه‌تییه خواره‌وه، به‌ڵام سێیه‌میان له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و دواتریش دووكه‌ڵ و ئاگر له نێو باڵوێزخانه‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه. به گشتیش پێنج درۆن و مووشه‌كێك ئاراسته‌ی باڵوێزخانه‌كه كران.
ڕۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه هه‌وڵیداوه پێوه‌ندی به باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بكات، به‌ڵام سه‌رجه‌م ته‌له‌فۆنه‌كانیان داخراو بوو و هیچ هۆكارێك نه‌بوو تا زانیاری و لێدوان له‌باره‌ی هێرشه‌كانه‌وه له باڵوێزخانه‌وه وه‌ربگرن.
زۆرینه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی له عێراق بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌درێن، له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانن و به ناوی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی په‌لاماری باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و كونسوڵگه‌یان له هه‌ولێر و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تری واشنتن له‌و وڵاته ده‌ده‌ن، هه‌رچه‌ند حكوومه‌تی عێراق ناسنامه‌ی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی لا ڕوونه، به‌ڵام بێده‌نگه له ئاست ئه‌و كرده‌وانه‌یان كه ئاسایشی عێراقیان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
















Leave a Reply