بینەر:
(89)
هێرش كرایە سەر ئەو ئاوارە كوردانەی ئەمڕۆ گەڕانەوەی سەر زێدی خۆیان لە سەرێكانی.
بڕیار بوو ئەمڕۆ كاروانێكی تری ئاوارەكان بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان لە سەرێكانی، بەڵام لەلایەن گرووپێكی چەكدارەوە هێرش كراوەتە سەریان، لیژنەی كۆچبەرانی سەرێكانی هێرشكردنەكە سەركۆنە دەكات و دەسەڵاتدارانی دیمەشق و ئیدارەی تەناهیی شارەكە بە بەرپرسیار دەزانێت.
لیژنەی كۆچبەرانی سەرێكانی ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە كە ئەم هێرشانە پێشێلكردنێكی روونی بەندەكانی رێككەوتنی 29ی كانوونی دووەمە لە مەلەفی گەڕانەوەی ئاوارەكاندا.
لیژنەكە داوای لە لایەنە تەناهییەكان كرد كە دەستبەجێ كار بۆ چەسپاندنی ئاسایش و پاراستنی گیانی گەڕاوەكان بكەن.
جێی بیرهێنانەوەیە كە ژمارەی ئەو خێزانانەی ئاوارەبوون زیاتر لە 14 هەزار خێزان بووە كە بە نزیكەی 85 هەزار كەس خەمڵێنراوە.
















Leave a Reply