هاوكات لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی دیاریكراو بۆ داماڵینی چەكی میلیشیاكان، بەرپرسانی ئێران سەریان لە بەغدا نەبڕیوە، سەرچاوەیەكی ئاگەدار ئاماژە دەكات كە بڕیارە چوارشەمی داهاتوو محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی ئەنجوومەنی شورای ئێران بۆ باسكردنی چەند پرسێك لەوانە داماڵینی چەك و تێپەڕبوونی نەوتی عێراق بە گەرووی هورمز سەردانی بەغدا بكات.
بەپێی سەرچاوەكە بڕیارە لەو سەردانەدا قالیباف چاوی بە بەرپرسانی باڵای عێراق بكەوێت، چەند دۆسیەیەكی گرنگی سیاسی و تەناهی و ئابوورییان لەگەڵدا باس بكات، لەوانە تێپەڕبوونی نەوتی عێراق بە گەرووی هورمز و داماڵینی چەكی میلیشیاكان، ئەو هەڵوێستی فەرمیی حكوومەتی ئێران لەبارەی ئەو دۆسیانە بە بەغدا رادەگەیەنێت، ئەوانە لە پاڵ دەربڕینی مەترسییەكانی ئێران لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی شەڕ لە داهاتوو و كاریگەریی پەرەسەندنەكانی ناوچەكە لەسەر عێراق و ئێران.
















Leave a Reply