پێشبینی دەکرێت ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئێران درێژ بکرێتەوە

بینەر: (1.0K)

ئەمڕۆ دووشەم 13ی نیسانی 2026، سەرچاوە ئاگادارەکان ئێوارەی ئەمڕۆ ڕایان گەیاند کە پێ دەچێت ئێران و ئەمەریکا ئەو ئاگربەستە درێژ بکەنەوە کە هەفتەی ڕابردوو ڕاگەیەنرا. تۆڕی “سی ئێن ئێن”ی ئەمەریکایی لە زاری سەرچاوەکانەوە گواستیەوە کە درێژکردنەوەکە لەوانەیە بەپێی خێرایی و بەرەوپێشچوونی ئەو دانوستانانە بێت کە لە ڕۆژانی داهاتوودا بەڕێوە دەچن.

پێشتریش لەمڕۆدا، کەناڵی “سی بی ئێس” ئاماژەی بە بەردەوامیی پێوەندییەکانی نێوان واشنتن و تاران دا، و دووپاتی کردەوە کە ئیسلام ئاباد چاوەڕێی وەڵامی هەردوو لایە.

لە لایەکی ترەوە، ماڵپەڕی “ئەکسیۆس”ی ئەمەریکایی ئەمڕۆ وردەکاریی دانوستانەکانی لە پاکستان ئاشکرا کرد، و ڕوونی کردەوە کە شاندی دانوستانکاری ئێران، پێشنیازی کردووە چاودێریی پیتاندنی یۆرانیۆم بکرێت لەبری ئەوەی بەتەواوی بوەستێنرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *