وەزارەتی ناوخۆی عێراق فەرمانی كرد بە كێشانەوەی دەستبەجێی سەرجەم ئەو پاسەوان و كارمەندانی پۆلیس كە پێشتر بۆ پاراستنی ئەو پەرلەمانتار و بەرپرسانە تەرخانكرابوون كە بە تۆمەتی گەندەڵی پارێزبەندییان لێسەندراوەتەوە، رەوانەی دادگە كراون یان فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچووە.
ئەم فەرمانە لەلایەن حوسێن عەوادی بریكاری باڵای وەزارەتی ناوخۆوە دەرچوو، وەك رێكارێكی كردەیی بۆ بڕینی بەربەستە كارگێڕی و تەناهییەكان.
ئەم بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتە بەرفراوانەی دژەگەندەڵییدا دێت كە لە 28ی حوزەیرانی 2026ـەوە لەلایەن هێزەكانی دژەتیرۆر و دەستەی دەسپاكییەوە لە ناوچەی سەوزی بەغدا دەستی پێكردووە.
ئەو زنجیرە دەستگیركردن و رێكارە یاساییانەش دوای دانپێدانانەكانی عەدنان جومەیلی بریكاری پێشووی وەزارەتی نەوت هاتوون، كە پەردەی لەسەر چەندین دۆسیەی گەورەی گەندەڵی لاداوە و بووەتە هۆی دروستبوونی شەپۆلێكی دەستگیركردنی بەرپرسانی باڵا.
لێسەندنی پاسەوانەكان ژمارەیەك پەرلەمانتاری خولی ئێستە و پێشوو و بەرپرسی باڵا دەگرێتەوە، لەوانە محەممەد كەربوولی، عالیە نوسەیف، محەممەد فرمان شاهر جبووری، حەسەنەین خەفاجی، موزر كەرەوی، بەهادین نووری، ئەحمەد جبووری (ئەبو مازن)، و ئەحمەد ئەسەدی وەزیری پێشووی كار.
















Leave a Reply