هەوڵەكانی شیعە بۆ گەڕانەوەی سەدر بەردەوامە

بینەر: (1.6K)

بەپێی سەرچاوەیەك لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی، سەركردەیەكی شیعە هەوڵی كردنەوەی دەروازەیەكی پێوەندی لەگەڵ موقتەدا سەدر سەركردەی رەوتی نیشتمانیی شیعە دەدات، وەك هەوڵێكی نوێ بۆ رازیكردنی بۆ گەڕانەوە بۆ بەشداریكردن لە پرۆسەی سیاسی.

بەپێی سەرچاوەكە، چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە رێگەی جیاواز هەوڵی پاشگەزبوونەوەی سەدر لە بڕیاری خۆدابڕین لە كاری سیاسی دەدات، بەم دواییە سەركردەیەكی دیاری چوارچێوە گڵۆپی سەوزی بۆ ئەندامانی حزبەكەی هەڵ كردووە بۆ دروستكردنی كەناڵێكی پێوەندی لەگەڵ رەوتی نیشتمانیی شیعە و گەیشتن بە حەنانە، بارەگەی حەوانەوەی سەدر، وەك هەوڵێك بۆ رازیكردنی بۆ گەڕانەوە بۆ پرۆسەی سیاسی بە هەر شێوەیەك بێت، بەڵام تا ئێستە رەوتەكە وەڵامی بەرانبەر بەو هەوڵە نوێیە نەبووە.

لە هەڵبژاردنی 2021 كێشە كەوتە نێوان موقتەدا سەدر و سەركردە شیعەكان و رەتی كردەوە لەگەڵ ئەوان بچێتە ناو هاوپەیمانی و حكوومەتیان لەگەڵ پێك بێنێت و ئەوانی بە گەندەڵ وەسف كرد، ئەوانیش چواریەكی پەكخەریان پێك هێنا و سەرەڕای 73 كورسی پەرلەمانی رەوتەكە، نەیتوانی بە تەنیا حكوومەت پێك بێنێت، بۆیە لە 2022 كتوپڕ بڕیاری كشانەوەی لە كایەی سیاسی و چۆڵكردنی گۆڕەپانەكەی بۆ چوارچێوەی هاوئاهەنگی دا و لەو ساتەوە سەدر خۆی و رەوتەكەی لە كاری سیاسی دابڕیوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *