ئەمڕۆ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ مەكتەبی سیاسی هاوپەیمانی ئیعمار و تەنمییە كۆبووەوە و باسی چەند دۆسیەیەكی هەڵپەسێردراویان لە نێوان هەولێر و بەغدا كرد و پاڵپشتیی خۆیان بۆ سەقامگیریی سیاسی لە عێراق دووپات كردەوە.
شاندی پارتی بە سەرۆكایەتیی هۆشیار زێباری بوو و لەگەڵ حەیدەر فوئادی سەرۆكی مەكتەبی سیاسی هاوپەیمانی ئیعمار و تەنمییەی محەمەد شیاع سوودانی، تاوتوێی چەند پرس و باسێكی گرنگیان كرد، بەپێی بەیاننامەیەكی هاوپەیمانیەتییەكە، گفتوگۆیان لەبارەی چەند پرسێك كردووە كە كە پێویستییان بە هاوئاهەنگی و لێكتێگەیشتنی زیاتری سیاسی هەیە، جیا لە باسكردنی پێوەندییەكانی هەردوو حكوومەتی هەرێم و فیدراڵی و دۆسیە هاوبەشەكانی نێوانیان.
لە دیدارەكە هەردوولا پابەندیی نیشتمانی و ئەخلاقیی خۆیان بە پاراستنی مافی ماڵباتی شەهیدان دەربڕی و لەسەر بەردەوامیدان بە هاوئاهەنگی و گفتوگۆی هاوبەش لە نێوان بەغدا و هەلێر رێككەوتن بۆ بەهێزكردنی لێكگەیشتن و گەڵاڵەكردنی یەكهەڵوێستیی نیشتمانی.
















Leave a Reply