نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی ئاشكرای كرد، ژماره‌ی ئاواره‌كان كه له ترسی جه‌نگ و كرده‌وه توندوتیژییه‌كان زێدی خۆیان له یه‌مه‌ن جێهێشتووه، گه‌یشته 281 هه‌زار كه‌س.
هه‌ره‌سی دۆخی یه‌مه‌ن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته دروست كردووه و له سه‌ره‌تای ئاب/ئۆگه‌ستی ڕابردوو ململانێ و پێكدادانه‌كان له نێوان حووسییه‌كان و حكوومه‌تی شه‌رعی یه‌مه‌ن به پشتیوانی سعوودیه ده‌ستی پێ كرده‌وه. ئمهیش دوای نزیكه‌ی چوار ساڵ له ئاگربه‌ست و وه‌ستانی ململانێكان له نێوان حووسیه‌كان و حكوومه‌تی یه‌مه‌ن.
نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی ئاماژه‌ی داوه، گه‌یاندنی هاریكاری مرۆیی بۆ ئه‌و ناوچانه بووه‌ته كارێكی زۆر قورس، به تایبه‌ت له سێ هه‌فته‌ی ڕابردوو دا.
له ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی زیانی زۆر به‌ر ڕێگه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی پارێزگه‌ی ته‌عز به پارێزگه‌كانی باشووری یه‌مه‌ن، كاروانه‌كانی هاریكاری مرۆیی كۆسپی گه‌وره‌یان بۆ دروستبووه و ده‌بێ به ناوچه شاخاوییه‌كان ڕێگه ببڕن تا بگه‌نه پارێزگه‌كانی باشووری یه‌مه‌ن.
له‌باره‌ی دۆخی ئاواره‌كانیش نووسینگه ئاماژه‌ی داوه، سێ له‌سه‌ر چواری ئاواره‌كان له دۆخێكی خراپ و بێ شوێن و پێگه و ماڵ و ئاوی خاوێن ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 230 هه‌زار ئاوا پێویستیان به هاریكاری به په‌له و له‌ناكاوه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری داوه، ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره ده‌رگه بۆ توندوتیژی سێكسی و بازرگانی به مرۆڤ و هاوسه‌رگیری به زۆره‌ملێ خۆش ده‌كات، به تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی چڕی دانیشتووانیان یه‌كجار زۆره.
















Leave a Reply