گه‌وره كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی مێرسك ئاشكرای كرد، كه دووشه‌م كه‌شتییه‌كی زه‌به‌لاحی بازرگانی هه‌ڵگری ئۆتۆمبێل به یاوه‌ری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا توانیویه‌تی گه‌رووی هورمز ببڕێت و بگاته ئاوه‌كانی كه‌نداوی عومان و ده‌ریای عه‌ره‌ب.
مێرسك له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه كه‌شتی بارهه‌ڵگری ئۆتۆمبێل به ناوی “ئالایانس فێرفاكس” كه ئاڵای ئه‌مه‌ریكی هه‌ڵكردبوو و له‌لایه‌ن كۆمپانیای فاریل لاینز یه‌كێك له كۆمپانیاكانی سه‌ر به گرووپی مێرسك به‌ڕێوه ده‌برێت، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا یاوه‌ری و پاسه‌وانیان كرد، توانی به گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕ ببێت و به سه‌لامه‌تی و بێ هیچ زیانێك گه‌یشتووه‌ته ئاوه‌كانی كه‌نداوی عومان و ده‌ریای عه‌ره‌ب.
دوێنێ دووشه‌م له‌سه‌ر فه‌رمانی تره‌مپ، به به‌شداری 15 هه‌زار سه‌رباز و 100 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و كه‌شتی جه‌نگی، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست “سێنتكۆم” ده‌ستیان به ئۆپراسیۆنی ڕزگاركردنی كه‌شتییه گیرخواردووه‌كانی كه‌نداو كرد.
له به‌رانبه‌ردا ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی جموجۆڵی سه‌ربازی كرد و ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژیش هه‌ره‌شه‌كانی كرد به كردار و به درۆن و مووشه‌ك په‌لاماری ئیماراتی دا و هێرشی كرده سه‌ر كه‌شتییه‌كان و كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری كۆریای باشووریش ئاگری تێبه‌ربوو.
ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی بێده‌نگ نه‌بوون له به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی ئێران و ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی له دژی ئه‌و وڵاته ده‌كات، به‌ڵام تا ئێسته ڕوون نییه كه‌ی هێرش و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست پێ ده‌كات.
















Leave a Reply