بینەر:
(1.7K)
ئه‌مڕۆ میلیشیاكانى عێراق له دژى بڕیارى به تیرۆرناساندنى حزبوڵاى لبنانى و ئه‌نساروڵاى یه‌مه‌ن، به ئۆتۆمبیل له شهقامهكانى به‌غدا سووڕانه‌وه و وێنه‌ى حه‌سه‌ن نهسرولاى سه‌ركرده‌ى پێشووى حزبوڵا و عه‌بدولمه‌لیك حووسى سه‌رۆكى ئهنسارولایان به‌رزكردبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنج كانوونى یه‌كه‌م، له شهقامهكانى به‌غدا به ده‌یان ئۆتۆمبیلى میلیشیاكانى عێراق به تایبه‌ت میلیشیاكانى عه‌سائیب ئه‌هلى حه‌ق ده‌سووڕانه‌وه، وێنه‌ى حه‌سه‌ن نه‌سروڵا و عه‌بدولمه‌لیك حووسیان به‌رز كردبووه‌وه له‌گه‌ڵ ئاڵاى حزبوڵاى لبنانى.
ئه‌مه هه‌ڵوێسته‌ى میلیشیاكان دواى ئه‌وه دێ، بڕیارى به تیرۆرناساندنى حزبوڵا و ئه‌نساروڵا له‌لایه‌ن لیژنه‌ى سڕكردنى دارایى تیرۆریسانى سه‌ربه بانكى ناوه‌ندى عێراق له رۆژنامه‌ى وه‌قائیعى بڵاوكرایه‌وه.
















Leave a Reply