بینەر:
(1.2K)
شه‌وی ڕابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق بۆردمانی مۆڵگه‌كانی داعشیان له دۆڵی “زه‌غیتون” له سنووری فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ركووك كرد و چه‌ند چه‌كدارێكی پاشماوه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش‌یش به‌وهۆیه‌وه كوژران.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ته‌ناهی عێراق بڵاوی كرده‌وه، شه‌وی ڕابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئێف 16ی عێراق، مۆڵگه‌ی پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان له دۆڵی زه‌غیتون له كه‌ركووك كرده ئامانج و به وردی بۆردمانیان كرد.
ئاماژه‌ی داوه، بۆردمانه‌كان به پشتبه‌ستن به زانیاری وردی هه‌واڵگری ئه‌نجام دراوه، كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازییه‌وه به‌ده‌ستهێنراوه و ئه‌وان به وردی چاودێری جموجۆڵی چه‌كدارانی پاشماوه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌كه‌ن.
















Leave a Reply