بینەر:
(177)
پۆلیسی هەولێر دەڵێ، ئەو كچەمان گرت كە گرتەیەكی ڤیدیۆیی بە دەمانچەوە بڵاو كردبووەوە.
لە راگەیەنراوێكی پۆلیسی هەلێر هاتووە، دوای ئەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوبوویەوە لەسۆشیاڵ میدیا كە تێیدا ژنێك بەناوی (ن،ب ،ق) بە ڕەگەز ئێرانی لەناو ئۆتۆمبێلێكدا لە هەولێر بە شێوازێكی نایاسایی دەمانچەی دەرهێناوە و تەقەی كردووە، توانرا لە ماوەیەكی پێوانەیی و كورتدا تۆمەتبارەكە بگرن.
ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە دوای گرتنی، تۆمەتبارەكە ددانی بە تاوانەكەیدا ناوە و ئێستە ڕێكاری یاسایی لە بەرانبەری گیراوەتە بەر.
پۆلیسی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتییان دەكاتەوە كە بە هەموو شێوەیەك نمایشكردن بە چەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان قەدەغەیە و ئەنجامدەری تووشی لێپرسینەوەی تووندی یاسایی دەبێتەوە، هاوكات داواكارین هاووڵاتییان لە ڕەفتاری لەم جۆرە دوور بكەونەوە.
















Leave a Reply