ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی له ڕاپۆرتێكدا له زاری سێ به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه وه‌زاره‌تی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژی یه‌كه‌م و دووه‌می هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له دژی ئێران و به‌رده‌وامیدان به ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان نزیكه‌ی 5.6 ملیار دۆلاری خه‌رج كردووه.
به گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌و سێ به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه كه قسه‌یان بۆ واشنتن پۆست كردووه و ده‌ڵێن، كۆنگرێس ئاگه‌داری ئه‌و تێچووه زۆریه و ئه‌مه‌یش پرسیاری زۆری له نێو كۆنگرێسمانانی ئه‌مه‌ریكا دروست كردووه، كه چۆن به‌و خێراییه زۆره هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و جبه‌خانه گه‌وره و پێشكه‌وتووه‌یان له جه‌نگی دوو ڕۆژ به‌كارهێناوه.
به‌شێك له گۆنگرێسمانان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی دژ به ئێران ببێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خێرای كۆگه‌ی جبه‌خانه‌كانی چه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌یش ئاماده‌یی سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ر هێرش و ئه‌گه‌رێك كه‌م ده‌كاته‌وه و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر سوپا دروست ده‌كات.
به‌رپرسێكی حكوومه‌تی تره‌مپ له‌وباره‌وه گوتی، كه تره‌مپ پێشبینی ده‌كات كه كۆنگرێس بودجه‌ی زیاتری به‌رگری له‌م هه‌فته‌یه بخاته گفتوگۆ و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات، كه بڕی بودجه‌كه ده‌گاته ده‌یان ملیار دۆلار بۆ پشتیوانی به‌رده‌وامیدان به جه‌نگ له دژی كۆماری ئیسلامی ئێران.
به‌هۆی زیادبوونی تێچووه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی جبه‌خانه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وه‌ك هه‌نگاوێكی ده‌ستپێوه‌گرتن و به‌رده‌وامیدان به ئۆپراسیۆنه‌كان ئه‌مه‌ریكا بڕیاری گواستنه‌وه‌ی به‌شێكی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی سادی له كۆریای باشوور بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داوه، هاوكات مووشه‌كی پاتریۆت بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كان له كۆگه‌كانی له ناوچه‌ی زه‌ریای هیندی-ئه‌تڵه‌سی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌نێرێت، بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری ئاسمانی له دژی هێرشه درۆنه‌كانی ئێران و مووشه‌كی بالیستیك.















Leave a Reply