كابینه‌ی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ بودجه‌ی به‌رگریی ساڵی داهاتووی په‌سند كرد كه قه‌باره‌كه‌ی 112 ملیار شیكیل یان 35 ملیار دۆلاره. بودجه‌كه هه‌ندێك نیگه‌رانیشی له ناوخۆ به‌دواوه بووه و پێیان وایه بودجه‌یه‌كی وا زۆر بۆ بواری به‌رگری، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی باج و خه‌رجییه‌كانی ژیان له‌سه‌ر هاووڵاتییان زیاتر ببن.
به‌پێی پڕۆژه‌ی پێشنیازكراوی پێشووی بودجه بۆ بواری به‌رگری، 90 ملیار شیكیل ده‌ستنیشان كرابوو، به‌ڵام كابینه قه‌باره‌كه‌ی به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز كرده‌وه.
بودجه‌كه ته‌نیا له‌لایه‌ن كابینه په‌سند كراوه و بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردن ده‌بێت په‌رله‌مان په‌سندی بكات، به‌هۆی ئه‌و ناكۆكییانه‌ی له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه هه‌یه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت په‌سندكردنی بودجه‌كه كارێكی ئاسان نه‌بێت و مشتومڕێكی زۆر به‌دوای خۆیدا بهێنێت.
به‌گوێره‌ی یاساكانی ئیسرائیل، تا مانگی ئاداری ئه‌مساڵ ده‌بێت بودجه‌كه په‌سند بكرێت، ئه‌گه‌رنا وڵات به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌ڕوات.
نووسینگه‌ی یسرائیل گاتس وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، سوپا به‌هێز ده‌كه‌ن و پێداویستیی سه‌ربازه‌كانیان به ته‌واوی دابین ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له پێناو دابینكردنی ئاسایشێكی تۆكمه بۆ وڵات.
هاوكات وه‌زیری دارایی وڵاته‌كه بڵاوی كرده‌وه، بودجه‌ی به‌رگریی 2026 به‌راورد به بودجه‌ی ساڵی 2023 و به‌ر له ده‌ستپێكردنی جه‌نگ، 47 ملیار شیكیل زیادی كردووه و راسته بودجه‌كه زۆره، به‌ڵام وڵات ده‌خاته سه‌ر رێگه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و خۆشگوزه‌رانیی زیاتر بۆ هاووڵاتییان.
پێویسته بگوترێ جه‌نگی غه‌زه خه‌رجییه‌كی زۆری خستووه‌ته سه‌ر شانی ئیسرائیل و ته‌نیا له ساڵی 2024دا، ئیسرائیل نزیكه‌ی 31 ملیار دۆلاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی حه‌ماس و حزبوڵا خه‌رج كردووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه یائیر لاپید رێبه‌ری ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و رای گه‌یاند، حكوومه‌ت خه‌ریكه باج و ماڵیان به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا زیاد ده‌كات و بۆ ساتێكیش حكوومه‌ت بیری له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه وه‌زاره‌تخانه ناپێویسته‌كان دابخات.
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه ئه‌گه‌ر بتوانن رێبه‌رایه‌تیی كابینه‌ی داهاتووی ئیسرائیل به‌ده‌سته‌وه بگرن، ئه‌وا بودجه‌یه‌ك په‌سند ده‌كه‌ن كه به‌هۆیه‌وه بتوانن پاره له گه‌نده‌ڵكاران بستێنرێت و به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا دابه‌ش بكرێت كه به سه‌ختی كار ده‌كه‌ن، باج ده‌ده‌ن و له سوپادا خزمه‌ت ده‌كه‌ن.
هاوكات نه‌فتالی بێنێت سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل، ره‌خنه‌ی له بودجه‌ی نوێ گرت كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی نه‌ته‌نیاهۆ په‌سند كراوه و گوتی، به‌هۆی ئه‌و بودجه‌یه خه‌رجییه‌كانی ژیان به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئیسرائیل ته‌نیا له به‌رانبه‌ر حه‌ماس و حزبوڵادا نه‌جه‌نگاوه، به‌ڵكو هه‌ر ئه‌مساڵ توانی بۆ ماوه‌ی 12 رۆژ جه‌نگی ئێران بكات و زیانێكی زۆر به ئێران بگه‌یه‌نێت. ئیسرائیل له پێناو به‌رگریی له ئاسمانهكهیشی چه‌كێكی زۆری به‌كار هێنا كه به ملیاران دۆلار به‌رهه‌م هاتوون.
ئه‌و وڵاته زۆر به خێرایی ده‌ستی به به‌رهه‌مهێنانی نوێترین سیستمی به‌رگری و چه‌كی پێشكه‌وتوو كردووه كه پێویستیان به بودجه هه‌یه، خۆی بۆ جه‌نگێكی تر له داهاتوودا له دژی ئێران ئاماده ده‌كات.
















Leave a Reply