بینەر:
(1.6K)
عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق، سەردانی هەولێر دەكاتەوە و كار بۆ باشتركردنی پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكات.
سەرچاوەیەك لە نووسینگەی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق، بە كەناڵی كوردستان24ی راگەیاندووە، دوای پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، زەیدی سەردانی هەولێر دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە كە سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو كار بۆ باشتركردنی پێوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و چارەسەركردنی كێشەكان دەكات.
رۆژی دووی ئەم مانگە، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق بۆ یەكەمجار سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن مەسروور بارزانیی سەرۆك وەزیرانی كوردستانەوە پێشوازی لێ كرا.
















Leave a Reply