عێراق.. پێنج گرووپی چەكدار بە دانانی چەك رازین

بینەر: (1.2K)

داماڵینی چەكی نایاسایی یەكێك لە خاڵەكانی كارنامەی حكوومەتی نوێی عێراق، تا ئێستە روون نییە ئەو داماڵینە تەنیا میلیشیاكان دەگرێتەوە و یان دەگاتە چەكی حەشدی شەعبیش، ئاخۆ پرۆسەكە چۆن جێبەجێ دەكرێت، بڕیارە دوای جەژنی قوربان زانیاری لەبارەی ئەو دۆسیە زیاتر ئاشكرا ببێت، بەپێی چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی، تا ئێستە پێنج گرووپی چەكدار لاریان نییە چەكەكانیان دابنێن.

بەپێی سەرچاوەكە پێنج گرووپی چەكدار لاریان نییە چەكەكانیان رادەستی حكوومەتی عێراق بكەن، لە بەرانبەر دوو گرووپ كە رادەستكردنی چەكەكانیان رەت دەكەنەوە، ئەوەش بە مەبەستی لاچوونی لاری ئەمەریكا لە بەشداریكردنیان لە حكوومەتی نوێی عێراق، ئەو گرووپانەی بە دانانی چەك رازین بریتین لە عەسائیب ئەهلولحەق بە سەركردایەتیی قەیس خەزعەلی و رێكخراوی بەدر بە سەرۆكایەتیی هادی عامری و كەتیبەكانی سەید شوهەدا و سەئروڵا و ئیمام عەلی، كە زۆرینەیان سزای ئەمەریكایان لەسەرە، ئەو گرووپانەشی دانانی چەك رەت دەكەنەوە، بریتین لە كەتیبەكانی حزبوڵای عێراقی و بزاوی نوجەبای ئەكرەم كەعبی، كە ئەوانە لە لیستی تیرۆری ئەمەریكان.

بەپێی سەرچاوەكان ئەگەری هەیە پرۆسەكە بخرێتە ناو دانوستانێكی ئەو گرووپانە یان هێزەكانی چوارچێوە و ئەمەریكا، واتە ئەو گرووپانە لەگەڵ ئەمەریكا دانوستان لەسەر دانانی چەكەكانیان بەرانبەر بە لابردنی لاری لەسەر بەشداریكردنیان لە پرۆسەی سیاسی و حكوومەتی نوێی عێراق بكەن، ئەگەرچی تا ئێستە دیار نییە میكانیزمی پرۆسەكە چۆن دەبێت و ئەو پێشنیازەی هەفتەی رابردوو دێڤید پترایۆس بۆ بەرپرساتنی بەغدای لەبارەی یەكخستنی تەواوی هێزە سەربازی و تەناهییەكانی عێراق لە وەزارەتێك و لەژێر سەرپەرشتیی راستەوخۆی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق چۆن دێتە جێبەجێكردن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *