عێراق وەڵامی هەڕەشەكانی سعوودیە دەداتەوە: لێكۆڵینەوە دەكەین

بینەر: (1.3K)

دوای ئەوەی وەزارەتی بەرگریی سعوودیە رای گەیاند، هێرشێكی پووچەڵ كردووەتەوە كە لە سێ‌ درۆن پێكهاتبوو و لە ئاسمانی عێراقەوە رەوانەی سعوودیە كراون، وەزارەتی دەرەوەى عێراق لە راگەیەنراوێكدا دووپاتی دەكاتەوە كە هیچ زانیارییەكیان نییە و لێكۆڵینەوە دەكەن.

ئەمڕۆ دووشەم 18ی ئایار، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێكدا نیگەرانی خۆی لەوە دەردەبڕێت كە هێرش كراوەتە سەر سعوودیە و دەڵێ‌، “دووپات لەسەر قووڵی پێوەندی برایەتی و مێژوویی ئەو دوو وڵاتە دەكەینەوە”. وەزارەتی عێراق ئاماژە بۆ ئەوەیش دەكات كە هەڵوێستیان جێگیرە لەوەی رەتی دەكەنەوە هێرش بكرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ‌.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دووپاتیشی دەكاتەوە، هیچ زانیارییەكیان لەبارەی ئەم هێرشانەوە دەست نەكەوتووە و لێكۆڵینەوەیان دەست پێ كردووە، داوایش لە لایەنی پێوەندیداری سعوودیە دەكات ئەگەر زانیارییان هەبێت لەگەڵ عێراق ئاڵوگۆڕی بكەن.

ئەوە یەكەمجار نییە سعوودیە و وڵاتانی تری كەنداو ناڕەزایی لە بەرانبەر هێرشی میلیشیاكان بۆ سەر خاكەكەیان دەرببڕن، تەنانەت پێشتر سعوودیە چەندان جار رەخنەی لە عێراق گرتووە و بە فەرمی پەیامی ناڕەزایی پێداوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *