قاسم عەبوودی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەگەڵ جۆشوا هاریس رێكخەری كاروباری باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق كۆبووەوە، عەبوودی دووپاتی كردەوە حكوومەتی عێراق لەسەر رێكخستنی پرۆسەی چەكدانان بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەم 24ی ئاب قاسم عەبوودی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەغدا لەگەڵ جۆشوا هاریس كۆبووەوە، لە راگەیەنراوێكی راوێژكارێتی ئاسایشی نیشتمانی هاتووە، لە دیدارەكەدا باس لە دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە كراوە”.
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە عەبوودی بۆ هاریس دووپاتی لەسەر ئەوە كردووەتەوە، حكوومەتی عێراق لەسەر پلانەكانی پێوەیست بە سەقامگیری تەناهی و بەردەوام دەبێت لەگەڵ رێكخستنی پرۆسەی كۆكردنەوەی چەك بە دەستی دەوڵەت”.
بڕیارە لە 30ی ئەیلوولی ئەمساڵ هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بكشێنەوە و هاوكات ئەو رۆژە دوایین وادەیە بۆ چەكدانانی میلیشیاكانی عێراق.
















Leave a Reply