سەرۆکی ئێران سوپاسی مەرجەعی باڵای عێراق و گەلی عێراق دەکات

بینەر: (1.0K)

ئەمڕۆ دووشەم 11ی ئایاری 2026، مەسعوود پزیشکیان سەرۆکی ئێران، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینی لە عێراق کرد، ئەوەش لە بەرانبەر ئەو پاڵپشتییەی بۆ گەلی ئێرانی دەربڕیبوو.

پزیشکیان لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە پلاتفۆرمی “ئێکس” نووسیویەتی، مەرجەعیەت بەردەوام قەڵایەکی پتەو و پاڵپشتێکی بەهێز بووە بۆ ستەملێکراوان.

لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، سەرۆکی ئێران بە بەرزی نرخاندی “هاوپشتیی گەلی برای عێراق لەگەڵ کۆماری ئیسلامی.”

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە چواری ئاداری 2026ـدا، عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینی لە عێراق، داوای لە مسوڵمانان و ئازادیخوازانی جیهان کردبوو کە هاوپشتیی خۆیان بۆ گەلی ئێران دەرببڕن. لە هەمان کاتیشدا هۆشداریی دابوو لەوەی بەردەوامبوونی شەڕ، ڕەنگە ناوچەکە بەرەو پشێوییەکی گەورە و ناسەقامگیرییەکی فراوان ببات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *