فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست “سێنتكۆم” له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كرده‌وه، كه ڕێڕه‌وی 71 كه‌شتییان گۆڕیوه و ڕێگه‌یان نه‌داوه بچنه به‌نده‌ره‌كانی ئێران یان له‌وێوه بگه‌نه ده‌ریای عه‌ره‌ب، هه‌روه‌ها سێ كه‌شتیش پهكیانخراوه و دوو كه‌شتی تریش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی سێنتكۆم هاتووه، له دوای سه‌پاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان بۆ سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران تا ئێسته ڕێگری له 71 كه‌شتی كراوه و 40 كه‌شتی تریش ڕێگه‌یان پێ دراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل و هاریكاری مرۆییان بۆ ئێران گواستووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، جیا له‌وه سێ كه‌شتی پهكیانخراوه، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دوو كه‌شتی تریش هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ری دابه‌زیوون و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه.
















Leave a Reply