بینەر:
(890)
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌م سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند كه ئیتر گه‌رووی هورمز داخراوه و ڕێ به هیچ كه‌شتییه‌ك نادرێ له‌وێوه تێپه‌ڕ ببێت، سوپای ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌ی سوپای پاسدارانی دایه‌وه و ده‌ڵێ، گه‌رووی هورمز به هیچ شێوه‌یه‌ك دانه‌خراوه و به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه.
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زانیاری به فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی داوه و تێیدا ئاماژه‌یان به‌وه داوه، كه گه‌رووی هورمز ڕێڕه‌وی سه‌ره‌كی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته بۆ جیهان و داخراو نییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئێران دووپات له داخستنی گه‌رووه‌كه ده‌كه‌نه‌وه.















Leave a Reply