ئاژانسى رۆیته‌رز ئاشكراى كردووه، به‌رپرسى هه‌واڵگرى پێشووى سووریا و رامى مه‌خلووف كوڕه خاڵى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى پێشووى سووریا به نیازى كوده‌تان و بۆ ئه‌مه‌یش ملیۆنان دۆلاریان خه‌رج كردووه، تا میلیشیایه‌ك له ناوخۆى سووریا دروست بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنجى كانوونى یه‌كه‌م، چوار سه‌رچاوه‌ى نزیك له خێزانى ئه‌سه‌د بۆ ئاژانسى رۆیته‌رز ئاشكرایان كردووه، كه دوو كه‌سى نزیك له به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى پێشووى سووریا، ده‌ستیان به جموجۆڵ كردووه بۆ ئه‌وه‌ى كوده‌تا له سووریا بكه‌ن و به ملیۆنان دۆلار خه‌رج ده‌كه‌ن تا میلیشیایه‌ك له عه‌له‌وییه‌كان پێكبهێنن و نزیكه‌ى 50 هه‌زار چه‌كدار كۆبكه‌نه‌وه.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه كه‌مال حه‌سه‌نه كه به‌رپرسى هه‌واڵگرى بووه له سه‌رده‌مى ئه‌سه‌د و له‌گه‌ڵ رامى مه‌خلووف كه ملیادرێرێكى سووریایه و كوڕه خاڵى به‌شار ئه‌سه‌ده. هه‌ر دووكیان ژماره‌یه‌ك پێوه‌ندیان دروست كردووه و ده‌یانه‌وێ له كه‌ناره‌كانى سووریا چه‌كدار كۆبكه‌نه‌وه.
له‌وێ ژوورى تایبه‌تى ئۆپراسیۆنه‌كانیان هه‌یه و رۆژانه پێوه‌ندیان پێوه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها نوێنه‌ریشیان هه‌یه له رووسیا و لبنان و ئیمارات نیشته‌جێن.
سه‌باره‌ت به به‌شار ئه‌سه‌د رۆیته‌رز باسى له‌وه كردووه، به‌شار به ته‌واوى ملكه‌چى بابه‌تى مانه‌وه بووه له رووسیا و بیر له شتى تر ناكاته‌وه، به‌ڵام ماهیرى براى به‌شار ئه‌ویش نیگه‌رانه به‌ڵام به‌ڵگه‌یه‌ك نییه له‌وه‌ى تێكه‌ڵ به كاره‌كانى به‌رپرسى هه‌واڵگرى و كوڕه خاڵه‌كه‌ى بووبێ.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى رۆیته‌رز، ده‌سه‌ڵاتى نوێى سووریا له‌م هه‌وڵانه ئاگاداره و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان حكوومه‌تى نوێى سووریا پشت به كه‌سێك ده‌به‌ستێت كه هاوڕێى منداڵى ئه‌حمه‌د شه‌رعى سه‌رۆكى نوێى سووریایه و ناوى خالید ئه‌حمه‌ده، ئه‌و له‌سه‌رده‌مى به‌شار ئه‌سه‌د فه‌رمانده‌ى هێزێكى نیمچه سه‌ربازى بووه به‌ڵام له ساڵانى ناوه‌ڕاستى شه‌ڕى سووریا له ئه‌سه‌د هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌ركى خالید ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌یه له ناو پێكهاته‌ى عه‌له‌وییه‌كان كار بكات و به‌وه رازییان بكات كه ئاینده‌ى ئه‌وان له‌گه‌ڵ سووریاى نوێیه نه‌وه‌ك پیاوانى رژێمى پێشوو.
















Leave a Reply