ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، ڤه‌نزوێلا بووه‌ته بنكه‌ی سه‌ربازیی كۆماری ئیسلامیی ئێران و حزبوڵای لبنان.
ئه‌و له دیمانه‌یه‌كدا بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی فۆكسنیوزی ئه‌مه‌ریكی روونی كرده‌وه، پێوه‌ندییه‌كی زۆر به‌هێز له نێوان ڤه‌نزوێلا و كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا هه‌یه، هه‌ر ئێسته سوپای پاسدارانی ئێران له ڤه‌نزوێلا چالاكییان هه‌یه.
هۆكاری دۆستایه‌تیی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ڤه‌نزوێلا بۆ هه‌بوونی دوژمنێكی هاوبه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بریتییه له ئه‌مه‌ریكا، رۆبیۆ گوتوویه‌تی كه‌متر باس له‌و پرسه كراوه.
له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا ئه‌م دوو وڵاته كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتننامه و گرێبه‌ستیان له بواری وزه، ته‌كنه‌لۆجیا و بواره‌كانی تری سه‌ربازی و سیاسی و ئابووری واژوو كردووه .
له‌مدواییانه‌دا كه گوشاری ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ڤه‌نزوێلا زیادی كردووه، سه‌رۆكی وڵاته‌كه داوای له ئێران و چین و رووسیا كردووه یارمه‌تیی بده‌ن و پشتی به‌رنه‌ده‌ن.
هه‌فته‌ی رابردوو واشنتن پۆست بڵاوی كرده‌وه كه پێده‌چێت ڤه‌نزوێلا داوای هه‌ندێك مووشه‌ك و پارچه‌ی یه‌ده‌گی سه‌ربازی له ئێران كردبێت، به‌ڵام ئیسماعیل به‌قایی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ره‌تی كرده‌وه و گوتی، ڤه‌نزوێلا خۆی ده‌توانێت به‌رگری له خۆی بكات.
















Leave a Reply