بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رای گەیاند، دوو كەسیان لەكاتی هەڵاتن بۆ دەرەوەی هەولێر گرتووە كە پێشتر تەقەیان لە شوقەكانی ئیسكان تاوەر كردبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە لە ڕێكەوتی 28ی ئۆكتۆبەر، لە گەڕەكی ئیسكانی شاری هەولێر، دوو تۆمەتبار بە ناوەكانی (ص.ف.م) و (ر.أ.م) بەهۆی هەبوونی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەگەڵ هاووڵاتییەك كە نیشتەجێی شوقەكانی ئیسكان تاوەرە، هەڵساون بە دروستكردنی ئاژاوە و پشێوی و دەستڕێژی گولەیان ئاراستەی شوقەكان كردووە.
“لەسەر ئەم ڕووداوە، لەلایەن تیمی تاوانەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمانەوە دەست بە بەداواداچوون كرا، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ (بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی بازگەكان)، هەردوو تۆمەتبار لە كاتی هەڵاتنیان بۆ دەرەوەی شاری هەولێر گیراون و دەست بەسەر ئەو چەك و ئۆتۆمبێلەدا گیرا كە تاوانەكەیان پێ ئەنجام داوە” لە راگەیەنراوەكەدا وا نووسراوە.
















Leave a Reply