ژنانی زیندانیی سیاسیی لە گرتووخانەكانی “مەشهەد” و “ئەوین” لەژێر بارودۆخێكی نامرۆڤانە و گوشاری قورسی تەناهیدا ڕاگیراون و سزایان بەسەردا سەپێندراوە.
ئەمڕۆ دووشەم 11ی ئایار، دەنگی گیراوانی كورد و ئێران لەبارەی دۆخی زیندانیانی ژن لە گرتووخانەكانی ئێران، لە راپۆرتێكدا ئاماژەیان بەوە كردووە كە دەیان ژن كە لە خۆپێشاندانەكانی ئەم دواییەی ئێران لەلایەن ئیتلاعاتی ئێران دەستبەسەر كران، لە گرتووخانەی وەكێڵ ئاوای مەشهەد لەژێر بارودۆخێكی نامرۆڤانە و گوشاری قورسی ئەمنیدا ڕاگیراون.
هاوكات لە گرتووخانەی ئەوین ژمارەیەك لە ژنانی زیندانی لە چاوپێكەوتنی ماڵباتەكانیاندا بێبەش كراون و ماوەكانیان درێژ كراوەتەوە.
وەك لە راپۆرتەكەدا هاتووە، ئەم زیندانییانە لە بارودۆخێكی مەترسیدار و بەبێ سەرەتاییترین پێداویستییەكانی مافی زیندانییەك ڕاگیراون، كە بە تۆمەتی جۆراوجۆری ئەمنی ڕووبەڕووی مەترسیی سزای قورس بوونەتەوە.
















Leave a Reply